وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوە لەبارەى لیستی دابەشکردنی موچە دەدات
چاودێر:
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم روونکردنەوە لەبارەى بڵاوکردنەوەى لیستی موچەى فەرمانبەران بڵاوکردەوە.
سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، ئەو لیستی موچەیەی بڵاوکراوەتەوە راست نییە و تاکو ئێستا هیچ لیستێکی فەرمییان بڵاونەکردۆتەوە.
ئاماژەى بەئەوەشدا، بەشێوەیەکی فەرمی لەڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی موچە دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە نزیکی ٥٠ ڕۆژە موچەی موچەخۆران دابەشنەکراوە، و بڕیارە ئەم موچەیەش بەلێبڕینی لەسەدا ٢١ دابەشبکرێت.