چوار هاوڕێكەی شەكرە بناسە

تەندروستی 19/01/2021


چاودێر:
نەخۆشی شەكرە بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەكرە لە ناو خوێندا، خودی ئەم حاڵەتە زۆرجار بێ نیشانەیە، بەڵام هەندێك نەخۆش هەستی پێ دەكەن بەوەی كێشیان دا دەبزێت یان میز زۆر دەكەن و شەو خەبەریان دەكاتەوە چەند جارێك یان دەمیان ووشك دەبێت و زوو زوو تینویان دەبێت و زۆری دیكە. 

د. زانیار نووری ئاغال،پزیشكی پسپۆڕی هەناو، دەڵێت" شەكرە زۆربەی جار، لە50%بە تەنیا خۆی نایەت بەڵكو كۆمەڵێك نەخۆشیی دیكەش لەگەڵ خۆی دێنێت، ئەمە گرنگە چوونكە دەبێت پزیشك لەگەڵ دەستنیشانكردنی شەكرەكە كار بكات لەسەر دۆزینەوە و چارەسەری هاوەڵەكانی شەكرە" كەئەوە یش بریتیە لە

*گروپی یەكەم: نەخۆشی رەق بوون و گیرانی بۆرییە گەورەكانی خوێن، ئەمە مل دەنێت بەرەو جەڵتەی دڵ و جەڵتەی دەماغ، یەك بەیەكی هۆكارەكانی درووست بوونی ئەم حاڵەتە دەبێت چارەسەر بكرێن وەكو بەرزی پەستانی خوێن (زەخت) و بەرزی چەوری خوێن و كێش زۆری و قەڵەوی و كەم جووڵەیی و تەمەڵی، پێویستە نەخۆش دەرمانی دژە چەوری خوێن بەكار بهێنێت گەر بێت و چەورییەكانیشنی نۆرماڵ بن.

*گروپی دووەم: رەق بوون و گیرانی بۆرییە بچووكەكانی خوێن، ئەمە تووشی پەك كەوتنی گورچیلە و پەك كەوتنی دەرمارەكانی لاشە و لە دەستددانی بینینی جاوت دەكات، گرنگە هەر لە سەرەتاوە پزیشك یەك بە دوای یەكی ئەمانەدا بگەڕێت و چارەسەریان بكات هەتا نەگەنە خراپ بوونی تەواو. 
خۆش بەختانە ئەم گروپە زۆربەی زۆری تەنها بە رێككردنەوەی رێژەی شەكرەكە لە خوێندا چارەسەر دەبن، واتە تەنها كۆنترۆڵی شەكرەكەت بكەیت زۆر گرنگە.

*گروپی سێییەم: لە دەستددانی هێزی جووت بوون، ئەم حاڵەتە لە پیاواندا ڕوو دەدەن، زۆر جار نەخۆش دەی بەستێتەوە بە پیر بوونەوە، بەڵام خۆی شەكرەكە دەیكات چارەسەری هەیە ،بەڵام جۆرا و جۆرە و یەكەم هەنگاو بە كۆنترۆڵی شەكرەكە دەست پێ دەكات.

*گروپی چوارەم: برین و كون بوونی پێ و قاچەكان: ئەمەشیان هۆكاری زۆرە، سەرەتا كۆنترۆڵی شەكرەكەگرنگە،پاشان هەندێك ئامۆژگاری كە چۆن ئاگادری بێت، دوواتر چارەسەری دەست بە جێ.
 ئەو پزیشكە باس لەوەشدەكات، هەروەها شەكرە هاوەڵی دیكەشی هەن، بەڵام ئەوانە كەمترن بۆیە باسمان نەكرد، لە بیرت بێت كاتێك پشكنینی خوێن دەكەیت بۆ شەكرە و ، پێویستە ئاگات لە هاورێكانی شەكرەش بێت، لە بیرشت بێت گەر هیچ كام لەم هاوڕێیانەی شەكرەت لە ئێستادا پێ چارەسەر ناكرێت تەنها جگەرە تەركی بكەن.