ژمارەی دانیشتوانی هەرێم 6 ملیۆنی تێپەراند

کوردستان 19/01/2021

چاودێر:
دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاكانی  هەرێمی كوردستان گەیشتوەتە 6 ملیۆن و سەد و حەفتا و یەك هەزار و هەشتا و سێ كەس.

بەپێ راگەیەندراوێكی دەستەی ئاماری هەرێم، لە ساڵی 2020 دا لەهەریەك لەپارێزگاكانی  هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجەدا ژمارەی  رەگەزی مێ  گەیشتۆتە  3  ملیۆن و حەفتا و دو هەزار و دوسەد و هەشتا و دو كەس،  رەگەزی نێر 3 (ملیۆن و نەوەد و هەشت هەزار و هەشتسەد و یەك) كەس، هەروەها  5 ملیۆن و بیست و دو هەزار و دوسەد و هەشتا و دو كەس لە شارەكان نیشتەجێن.
 ئاماژەبەوەشكراوە، ملیۆنێك و سەد و چل و هەشت هەزار و چوارسەد و هەشتا كەسیشیان لە گوندەكان نیشتەجێن، رێژەی گەشەی دانیشتوانیش لە ساڵی 2020دا 2.2% بوە.
هەربەپێ راگەیەندراوەكە، لە ساڵی 2020دا لە هەرێمی كوردستان 148 (سەد و چل و هەزار و سەد و شەست و نۆ كەس لەدایكبون،  هەروەها 23 هەزار و نۆسەد و بیست و یەك كەس) گیانیان لەدەستداوە.