قەڵادزێ.. شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە ڕوویدا
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەکانمان ئاگادار کران بەبونی شەڕێک له گەڕەکی ڕاپەڕین لە نێوان دوو بنەماڵە کە تەقەی تێدا کراوە، دوای ڕووداوەکەش دەستبەجێ هێزەکانمان لە پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر و بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین گەیشتنە شوێنی مەبەست.
لەسەر ڕووداوەکە بە فەرمانی دادوەر بە ماددەی 431 شەش کەس دەستگیرکرا و دەستیش گیراوە بەسەر 2 چەکی جۆری کڵاشینکۆف، ڕووداوەکە زیانی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە و لەئێستاشدا بارودۆخەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان