پنتاگۆن لەچی دەترسێت و نیگەرانی چین لەكاتی بەرێوەچونی مەراسیمی دانانی بایدن؟

ڕاپۆرت 18/01/2021


ئا/ رەمەزان شێخانی
بەرپرسانی پنتاگۆن ئاشكراین كردوە ئەوان لە ئەگەری هێرشی ناوخۆیی دەترسن لەلایەن هەندێك لە پاسەوانانی نیشتمانیەوە كە بەشداری دەكەن لە مەراسیمی دانانی جۆبایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا.
ئۆفیسی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی "ئێف بی ئای" بڵاویكردوەتەوە لەچەند كاتژمێری داهاتوودا دەست دەكات بە ووردبینی كردن لە دۆسیەیی كارمەندانی پاسەوانی نیشتمانی كە ژمارەیان دەگاتە 25 هەزار كەس كە لە واشنتۆن ی پایتەختی ئەمریكا بڵاویان پێدەكرێت.
ئاژانسی ئەسوشێتید پرێس لە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا " پنتاگۆن" بڵاویكردوەتەوە ئەوان مەترسیان هەیە هەندێك لەو پاسەوانانەی كە راسپێردراون بۆ پاراستنی ئاهەنگی دانانی بایدن هەڕەشەی راستەوخۆ لەسەر ژیانی بایدن و بەرپرسانی باڵای ئەمریكا درووست بكەن كە بریارە رۆژی چوارشەممە بەرێوەبچێت.
رایان مكارسی" وەزیری سوپا لە پنتاگۆن بڵاویكردەوە بەرپرسانی ئەمنی ئەمریكا لەوباوەرەدان ئەگەری ئەو هێرشە هەیە ، و سەرجەم فەماندە سەربازیەكان ئاگاداركراونەتەوە پێویستە بە ئاگابن لەهەر كێشەیەك كە لەنێو ریزەكانیاندا روودەدات لەگەڵ نزیكبونەوەی وادەی دەست بەكاربوونی سەرۆكی نوێی ئەمریكا.
ریوشوێنی ئەمنی توندو تۆڵ
لەشەوی دووشەممەوە واشنتۆن دەكەوێتە قۆناغی ئەوپەڕی ئامادەباشی ئەمنیەوە ئەوەش لەچوارچێوەی پلانێك دێت بۆ پاراستنی واشنتۆن بەر لەدەستپێكردنی مەراسیمی دەست بەكاربوونی جۆ بایدن وەكو سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، بۆ ئەو مەبەستەش واشنتۆن بەسەر دووناوچەدا دابەشدەكرێت ،
 یەكەم ناوچەی سوور كە بەتەواوەتی قەدەغەی هاتوچۆی تێدا رادەگەێندرێت وتەنها ئۆتۆمبێلی سەربازی و پۆلیس دەتوانن هاتوچۆ بكەن ئەو ناوچەیە لە خۆرئاوای كۆشكی سپی یەوە دەست پێدەكات تا خۆرهەڵاتی كۆنگریس و هەموو ناوچەكانی دەوروبەری دەگرێتەوە 
 ناوچەی دووەم بەناوچەی سەوز دەناسرێت تەنها رێگە بەهاتوچۆ بەپیادە بەو كەسانە دەدرێت كە لەو ناوچەیە نیشتەجێن یاخوود لەو ناچەیە كاردەكەن.
پۆلیسی نهێنی و پاسەوانی نیشتمانی 8 خاڵی پشكنینیان دامەزراندوە هەموو ئەو كەسانەی بەو ناوچەیەدا هاتوچۆدەكەن پشكنینی ووردیان بۆ دەكرێت و سەرجەم مۆڵ و ماركێت و باخچەی نیشتمانی دادەخرێن.
پۆلیسی نهێنی ئاشكرای كردوە پرۆسەی پەرژین كردنی ئاسنی بە دەووری خۆرئاوای پایتەختدا كۆتایی هاتوە كە لە مینۆمێنتی لینكۆڵن ەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە خۆرهەڵاتی ناوچەی نایڤی یارد.
سكای نیوز