كەی حكومەتی نوێی عیراق پێكدەهێنرێت؟

عێراق 18/01/2021


سەباح تائی شرۆڤەكاری سیاسی رایگەیاند: زۆربەی حزبە سیاسیەكانی عیراق پشتیوانی لەدواخستنی هەڵبژاردنەكان دەكەن بەمەبەستی پاراستنی بەرژەوەندەیەكانیان و پشتیوانی كردنی بانگەشەی تایبەت بە حزبەكانیان.
تائی ئاشكرای كرد بەهۆی ناكۆكیە سیاسیەكانەوە پێكهێنانی حكومەتی عیراق دوادەكەوێت بۆ پاش مانگی حوزیرانی ساڵی 2022
تائی رونیشیكردوەتەوە پێشتر چەند سەرچاوەیەكی بەرپرس رایانگەیاندبوو دوو وادە دیاری كراوە بۆ بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی عیراق ،حكومەتیش بەهۆكاری سیاسی وادە دوورەكە هەڵدەبژێرێت.
ئەو شرۆڤەكارە باسی لەوەشكرد بەرژەوەندی حزب و فراكسیۆنە سیاسیەكانی عیراق زیانی پێدەگات ئەگەر هەڵبژاردنەكان لەمانگی حوزیرانی داهاتوو بەرێوەبچێت چونكە لایەنەكان فریاناكەون لەماوەی ئەم پێنج مانگەدا هاوپەیمانی سیاسی پێكبهێنن هەروەك هەوڵیش دەدەن لەم ماویەدا دڵی شەقامی عیراقی نەرم بكەن بەمەبەستی بەدیهێنانی زۆرترین بەشداری كردن لە پرۆسەی دەنگداندا، لەبەر ئەوە زۆربەی لایەنە سیاسیەكان لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردندان .