نرخی دۆلار بەرزدەبێتەوە

ئابوری 18/01/2021


ئەمرۆ دووشەممە نرخی دۆلار لە بازارەكانی بەغدا و شارەكانی هەرێمی كوردستان لەبەرامبەر دینار عیراقی بەرزبوەوە.
ئەمرۆ نرخی دۆلار لە بازاری دراوی ناوەندی كیفاح لەشاری بەغدا بەرزبوەوە نرخی سەد دۆلاری ئەمریكی گەیشتە 144هەزارو 950 دینار هاوكات نرخی سەد دۆلار لە بازاری دراوی حارسیە لە بەغدا بە 145 هەزار دیناری عیراقی فرۆشراوە، ئەوە لەكاتێكدا دوینێ یەكشەممە نرخی سەد دۆلاری ئەمریكی بە 144هەزارو 100 دیناری عیراقی فرۆشراوە.
بەگوێرەی سەرچاوەكان ئەمرۆ لە شاری بەغدا 100 دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی دراو بە 145 هەزار دینار فرۆشراوەو نرخی كرینی سەد دۆلار بە 144هەزار دیناری عیراقی بوە.
لە هەرێمی كوردستانیش سەد دۆلاری ئەمریكی گەیشتوەتە 145 هەزار دیناری عیراقی و نرخی كرینی سەد دۆلار  144 هەزار و 500 دینارە