كۆمسیۆن كاتی گونجاوی هەڵبژاردنەكان بۆ پارلەمانی عیراق دیاری دەكات

کوردستان 17/01/2021

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، رۆژی 16ی تشرینی یەكەم بە كاتێكی گونجاو دەزانێت بۆ هەڵژاردنی پارلەمانی عیراق.
دوای ئەوەی بڕیار بو رۆژی 6ی حوزەیرانی 2021  هەڵبژاردن بۆ پارلەمانی عیراق ئەنجام بدرێت، بەڵام كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق داوای دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی بۆ 16ی تشرینی یەكەمی 2021 دەكات.
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق لە نووسراوێكدا، كە ئاڕاستەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی كردووە، پێشنیاری دواخستنی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عیراقی كردووە بۆ چارەكی كۆتایی ئەمساڵ.
كۆمسیۆن داواكەی بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە تا بتوانرێت هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجام بدات، ئامادەكاری تەواویش بۆ پرۆسەكە بكات.