ڕیشاڵە خۆراكیەكان بۆ ژیانێكی تەندروست
ڕیشالیە خۆڕاكیەكان «الیاف الغذائیە -Dietary faber »
پێكھاتەیەكی گرنگی خۆراكن و بەشێوەو بری جیاواز لە خۆراكەكاندا ھەن ، پێكھاتەی كیمیاوییان بریتیە لەشەكری یٔاڵۆز كە ھەرس نابێت لە دەم و گەدە و
دەگاتە ڕیخۆڵەكان بەبێ ھەرس بون.
ڕیشالە خۆراكیەكان دوجۆریان ھەیە، تواوو لە ئاودا و وەكو سێو و سێوی ژێر زەوی وە نەتواوە لە ئاودا وەك یٔەوانەی لە سەوزەكاندا ھەن.
بەشێوەیەكی گشتی پیاو پێویستە ڕۆژانە ٢٥-٣٠ غم یٔافرەت ٢٠ غم ڕیشاڵە خۆڕاكیەكان بخوات ، بەھۆی گرنگیان بۆ تەندروستی مرۆڤ.
ئەم ڕیشاڵە خۆراكیانە گرنگیەكی زۆریان ھەیە بۆ لەش لەوانەش ڕیشاڵە خۆراكیەكان توانای ھەڵگرتنی ئاویان ھەیە كاتێك بە كۆئەندامی ھەرس تێدەپەرن
بەمەش قەبارەی خواردنەكە زیاد دەبێت و پەستام لەسەر كۆڵۆن كەم دەكاتەوە
بەمەش كێشەی قەبزی كەم دەكاتەوە ھەروەھا مەترسی شێرپەنجەی كۆڵۆن كەم دەكاتەوە.
ڕیشاڵە خۆراكیەكان توانای كەم كردنەوەی كۆلیستڕۆڵیان ھەیە یٔەمەش لەمەترسیەكانی نەخۆشیەكانی دڵ و
خوێنبەرەكان دەمانپارێزن .
ڕیشاڵە خۆراكیەكان توانای ڕێكخستنی شەكری خوینیان ھەیە لەلەشدا بۆیە یارمەتیدەڕێكی گرنگن بۆ كەمكردنەوەی مەترسیەكانی نەخۆشی شەكرە.
لێكۆڵینەوەكان دەریانخستوە كە خواردنی ڕیشاڵە خۆراكیەكان بە شێوەیەكی ڕێك و تەواو توانای بەخشینی ھەستی تێركڕدنیان ھەیە بۆ ماوەیەكی درێژ وادەكات كەسەكە خواردنی زیاتر نەخوات و ھەست بە تێر بون بكات ، بەمەش دەتوانین خۆمان لە كێش زیاد بون بپارێزین.
ڕیشاڵە خۆڕاكیەكان لە سەرەوە تا دەگاتە كۆڵۆن ھەرس نابێت بەلام كە دەگاتە ڕیخۆڵە باریكەو یٔەستورە لەوێ لەلایەن بەكتریا سود بەخشەكان ھەرس دەكرێت و كۆمەڵێك ترشی سود بەخش بەرھەم دەھێنرێت كە پێویستن بۆ پاراستنی تەندروستی كۆڵۆن و پاراستنی لە ھەوكردن بەھۆی بەكتریای زیان بەخش.