هۆشداری لەبارەی ژینگە و ئاوی قەزای دوکان دەدرێت

کوردستان 17/01/2021

چاودێر

 

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سێمانی ڕایدەگەیەنێت: دۆخی ژینگەی دوکان و دەوروبەری خراپە و وا بڕیارە لە ئاییندەیەکی نزیکدا گرفتی نەبوونی شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک و پیسبوونی ژینگە و ئاوی دوکان چارەسەر بکرێت.


ڕێبوار ئەحمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سێمانی دەڵێت: "ئێمە لە هەردوو لیژنەی خزمەتگوزاری و شارەوانی و تەندروستی و ژینگەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، بۆ بەدواداچوونی گرفتی نەبوونی شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاک و پیسبوونی ژینگە و ئاوی دوکان، سەردانی مەیدانیی شوێنی فڕێدان و داپۆشینی خاشاکی گوندەکان و ٦ شارەوانیی سنوورەکانی تاسڵوجە و پیرەمەگرون و سورداش و دوکانمان کرد."


سەبارت بە چارەسەری کێشەکە، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان دەڵێت: "لە ماوەی داهاتوودا گرفتەکە چارسەر دەبێت بە هاوکاری و هیممەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان و خەڵکی دڵسۆزی سنوورەکە."