پێدەچێت هەڵبژاردنەكانی عیراق دوومانگ دوابخرێت

عێراق 17/01/2021


فراكسیۆنی نەسر كە حەیدەر عەبادی سەرۆكایەتی دەكات ئاشكرای كرد كۆبونەوەیەكی گرنگ ئەنجام دەدرێت بۆ یەكلایكردنەوەی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان.
عەقیل ئەلردینی سەركردە لە فراكسیۆنی نەسر بڵاویكردەوە سبەینێ رۆژی دووشەممە كۆبونەوەیەكی گرنگ ئەنجام دەدرێت بە بەشداری هەرسێ سەرۆكایەتێكەی عیراق وئەنجومەنی كۆمیسارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان وسەرجەم لایەنە سیاسیەكانی عیراق بۆ یەكلایكردنەوەی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پێش وەختەكەی عیراق.
ئەلردینی ئاشكراشی كردوە ئەگەریەكی زۆر هەیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان و پێدەچێت هەڵبژاردنەكان 2 مانگ یان كەمێك زیاتر دوابخرێت ،ئەو وادەیەش لەكۆبونەوەكەی سبەی رۆژی دووشەممەدا یەكلایدەكرێتەوە.
ئەمرۆ بەها ئەعرەجی جێگری سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە لەكۆبونەوەی ئەو دوایەیی نێوان فراكسیۆنە سیاسیەكان وسەرۆكایەتیەكانی عیراق باس لە دواخستنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان كراوە كە بریارە لە مانگی حوزیرانی ئەم ساڵ بەریوەبچێت.