ترامپ چۆن كۆشكی سپی بەجێدەهێڵێت بەر لەهاتنی بایدن؟

ڕاپۆرت 17/01/2021


ئا/ رەمەزان شێخانی
تۆڕی هەواڵەكانی" سی ئێن ئێن" ی ئەمریكی بڵاویكردوەتە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا نەخشەی دارشتوە بۆ یەك سات و لەكۆتاییدا وەكو سەرۆك" كۆشكی سپی بەجێبهێڵێت سەرباری ئەو پەڵە شەرمەزاریە كە دووجار هەوڵدراوە لە كورسی سەرۆكایەتی دووربخرێتەوە.
بەگوێری" سی ئێن ئێن" سەر لەبەیانی رۆژی 20ی مانگی یەنایەر و بەر لە دەستپێكردنی ئاهەنگی دانانی جۆبایدن وەكو سەرۆكی ئەمریكا،پێش بینی دەكرێت كۆشكی سپی ئاهەنگێكی گەورە سازبكات بۆ بەرێخستنی دۆناڵد ترامپ،نمایشە سەربازیەكە ژمارەیەك پاسەوان و تیپێكی سەربازی و تەقاندنی 21 گوولەو راخستنی فەرشی سوور لەخۆدەگرێت.
بەپێچەوانەی هاتنی بۆ ناو كۆشك دۆناڵد ترامپ ئەو كارە لەگەڵ خانەوادەی جۆبایدن ناكات كە میشێل و باراك ئۆباما لەگەڵ ترامپ ئەنجامیاندا،وبەگوێرەی لێدوانی لاینگرانی ترامپ ئەو لەئاهەنگی دەستبەكاربوونی جۆبایدن ئامادە نابێت 
تۆڕی سی ئێن ئێن بڵاویكردەوەتەوە پاش رووداوی هێرش كردنە سەر كۆشكی سپی لەهەفتەی رابردوودا باشتروایە ترامپ ئامادەی ئەو ئاهەنگە نەبێت.
لەلایەكی دیكەوە پێش بینی دەكرێت "مایك بنس" جێگری سەرۆكی ئەمریكا بەشداری بكات لە ئاهەنگی دەستبەكاربوونی جۆ بایدن 
كەناڵی سی ئێن ئێن ی ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە مایك بنس بوەتە هەڵسورێنەری كاروباری سەرۆكی ئەمریكا و بە تەلەفۆن لەگەڵ كامالا هاریس جێگری سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا قسەی كردوەو پیرۆزبایی لێكردوە كە ئەو كارە لەلایەن دۆناڵد ترامپەوە ئەنجام نەدرا
هەروەك بنس سوپاس ئەندامانی پاسەوانی نیشتمانی كردوە لەبەرامبەر پاراستنی باڵەخانەی كۆشكی سپی.
بەگوێرەی سەرچاوە ئەمریكیەكە دۆناڵد ترامپ بەهیچ شێوەیەك پابەند نابێت بەخشتەی ئاهەنگی دەستبەكاربوونی جۆبایدن و مەراسیمی دانانی وەكو سەرۆكی نوێی ئەمریكا بەتایبەت پاش ئەوەی ترامپ كۆشكی سپی بەجێهێشتوەو گەیشتوەتە بالم بیچ بارەگای تایبەتی خۆی.
بەگوێرەی "سی ئێن ئێن" یەكێك لەو شتانەی كە دۆناڵد ترامپ ناتوانێت ئەنجامی بدات بەكارهێنانی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر و بڵاوكردنەوەی تویتەكانیەتی چونكە بەرپرسێك لە كۆمپانیایی تویتەر بڵاویكردوەتەوە ، هەژماری دۆناڵد ترامپ داخراوەو تەنانەت بەداخراویش دەمێنێتەوە پاش بەجێهێشتنی پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا
سەرچاوە/ المعلومە