تێرۆریستانی داعش پەلاماری دەوروبەری ناحیەی گوڵاڵە دەدەن

عێراق 17/01/2021


محەمەد تەمیمی سەركردە لە هێزەكانی حەشدی شەعبی بڵاویكردەوە بەهۆی هێرشی تێرۆریستانی داعش بۆ سەر هێزە ئەمنیەكان لە دەوروبەری ناحیەیی گوڵاڵە 4 كەس بونەتە قوربانی.
تەمیمی لە لێدوانێكیدا ئاشكرای كردوە شەوی رابردوو تێرۆریستانی داعش پەلاماری هێزێكی ئەمنی یان داوە لە دەوروبەری ناحیەی گوڵاڵًە بەهۆی هێرشەكەوە پۆلیسێك كوژراوەو 3 كەسی دیكەش برینداربوون كە یەكێك لە بریندارەكان هاوڵاتی مەدەنی بوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە هێزە ئەمنیەكان كێوماڵی ناوچەكەیان كردوەو وتوانیویانە تەواوی ناوچەكە كۆنترۆڵ بكەنەوە.
درەنگانی شەوی رابردوو تێرۆریستانی داعش لە دەوروبەری ناحیەی گوڵاڵە هێرشیان كردوەتە سەر هێزە ئەمنیەكان و شەڕوپێكدان لە نێوان هەردوولادا روویداوە.