كام زەیتی زەیتون بۆ سوركردنەوە دەبێت؟

تەندروستی 17/01/2021


چاودێر:
زەیتی زەیتون بەیەكێك لە گرنگترین و باشترین جۆری زەیتی ڕووەكی هەژمار دەكرێت، چونكە كۆمەڵێك سودی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ پسپۆرانی خۆراك ڕایان وایە بە بەردەوامی زەیتی زەیتون بەكاربێت، بەڵام بە پێی ڕێنمای سەلامەتی خۆراك .

لەشكر حمید،ئەندازیاری خۆراك،دەڵێت"زەیتی زەیتون هۆكارە بۆ بەهێزبوونی دڵ و ڕێگری كردن لە نەخۆشی شەكرەو جەڵدەی دەماغ و نەخۆشی زەهایمەر(لەبیر چوونەوە) و بەرگری لەش بۆ ڕێگری لە شێر پەنجە، كۆلسترۆڵی زیان بەخش دادەبەزێنێت و هۆكارە بۆ پێدانی كۆلسترۆڵی پێویست بە جەستەی مرۆڤ" .
بەڵام ئەوەی گرنگە زەیتی زەیتون دوو جۆری هەیە:
(Extra Virigin oil )  بۆ خواردنە ساردەكان بەكاربێت بە تایبەتی زەڵاتەو مقبلات یان بۆ ئەو خۆراكانەی پلەی گەرمی بەرزیان پێویست نییە وە بەكارهێنانی ئەم جۆرە لە زەیتی زەیتون بۆ سوركردنەوە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت چونكە بەرگەی پلەی گەرمی بەرز ناگرێت بۆ ماوەیەكی زۆر نابێت پلەی گەرمی زەیتی زەیتون بۆ سەرو ۱۲٠ م بەرزبێتەوە، چونكە دەبێتە هۆی لەدەستدانی سودەكانی زەیتەكە و تێكچونی پێكهاتەی زەیتەكەو پلەی ترشێتی ئەمەش، دەبێتە هۆی دروست بونی هایدرۆكسید و كیتۆنەكان و كحول ئەمەش دەبێتە هۆی كەمبوونی ماددەی دژە ئۆكسێنەكان و زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت بۆیە نابێت ئەم جۆری زەیتی زەیتونە بۆ سوركردنەوە بەكاربێت،
   (pomace olive oil) بەڵام ئەم جۆرە بەكاردێت بۆ سوركردنەوە بەرگەی پلەی گەرمی دەگرێت باشترین زەیتە بۆتەندروستی مرۆڤ.