عەلی حەمەساڵح: لە داهاتی سێ مانگی نەوتدا حکومەتی هەرێم ٧٦ ملیۆن دۆلار لەسەری قەرزدار بووەتەوە

کوردستان 16/01/2021

چاودێر

 

پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە داهاتی سێ مانگی نەوتدا هەرێمی کوردستان نەک هیچ داهاتێکی دەست نەکەوتووە، بەڵکو ٧٦ ملیۆن دۆلاریش لەسەری قەرزدار بووتەوە و دەشڵێت: هەرێم بەرگەی دابەزینی نرخی نەوت ناگرێت و ئەگەر نەوتی برێنت بە ٥٥ دۆلار بێت ئەوا ١٧ دۆلاری بۆ هەرێم دەمێنێتەوە.

 

دەقی نووسینەکەی عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان:

داھاتی سێ مانگی نەوت بۆ حکومەت کەمتر لە سفر بوە! حکومەت ٧٦ ملیۆن دۆلاریش لەسەری قەرزار بوە!
بە کورتی
داھاتی نەوت لە مانگی چوارو پێنجی و شەشی ٢٠٢٠ دا
٥٩٠ ملیۆن دۆلار بوە، کۆی ئەو خەرجیانەی لەم سێ مانگەدا لە دۆسیەی نەوت کراون ٦٦٦ ملیۆن دۆلارە..
بەمەش خەرجیەکانی نەوت ٧٦ ملیۆن دۆلاری زیاترە لە داھاتی نەوت!!!
واتە: نەوت ھیچ داھاتێکی نەبوەو حکومەت ٧٦ ملیۆن دۆلاری قەرزاربوە بۆ دابینکردنی خەرجیەکانی نەوت!
وردەکاری:
حکومەتی ھەرێم لە ١ی نیسان تاوەکو ٣٠ حوزەیران، ٣٨ ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتوە بە تێکڕای نرخ ١٥.٧٨ دۆلار، لە کاتێکدا تێكڕای نرخی برێنت لەو سێ مانگەدا ٢٩.٤٣ دۆلار بوە... واتە ھەرێم بە ١٣.٧٨ (سێزدە دۆلارو حەفتاو ھەشت سەنت کەمتر لە نرخی برێنت) نەوتەکەی فرۆشتوە!!
کۆی داھاتی نەوت ٥٩٠ ملیۆن دۆلار بوە..
خەرجی کۆمپانیاکان ٥٠٠ ملیۆن دۆلارو کرێی بۆری ١٥٥ ملیۆن دۆلاربوە .. بەمەش تەنیا خەرجی کۆمپانیاکان و کرێی بۆری ٦٥ ملیۆن دۆلاری لە داھاتی نەوت زیاتر بووە..
١١ ملیۆن دۆلاریش وەک رسومات خەرجکراوە!
لەم سێ مانگەدا خەرجیکانی نەوت زۆر زیاترە لە داھاتەکەی، بەشێوەیەک حکومەت نەک داھاتی نەبوە، بەڵکو ٧٦ ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوەتوە.
چۆن پڕ کرایەوە؟
بۆ پڕکردنەوەی ئەم زیانە حکومەت ٤١٥ ملیۆن دۆلاری لە کۆمپانیاکان وەرگرتوە بۆ فرۆشتنی نەوتی ساڵانی ئایندە..
ئەم ٤١٥ ملیۆن دۆلارە کە وەک قەرزە، بەمەش ڕەسیدی قەرزی کۆمپانیاکان لەسەر حکومەتی ھەرێم زیادی کردوە بۆ ٤ ملیارو ٣٣٣ ملیۆن دۆلار..
ئەم ٤١٥ ملیۆن دۆلارە، بەم شێوە بەکار ھاتوە :
٧٦ ملیۆن و ٢٩٥ ھەزار دۆلاری بۆ خەرجی نەوت
٢١ ملیۆن و ٤٠١ ھەزار دۆلاری دانەوەی پارەی پێشەکی نەوت و گۆڕانکاری لە رەسیدی کڕیاران( دانەوەی قەرز)
٣١٧ ملیۆن و ٣٠٤ ھەزار دۆلار بۆ موچە بەکار ھاتوە..
سەرنج:
خەرجی و گرێبەستەکانی نەوت بە ئەندازەیەکی مەترسیدار زۆرن! نەوتی کوردستان بە نرخێکی زۆر ھەرزان فرۆشراوە!
ھەرێمی کوردستان بەھیچ شێوەیەک بەرگەی دابەزینی نرخی نەوت ناگرێت! ئەگەر نەوتی برێنت ٥٥ دۆلاریش بێت پوختەی داھات بۆ ھەرێم نزیکەی ١٧ دۆلار دەبێت..