سەنتەری میترۆ پێشێلکارییەکانی سەر ڕۆژنامەنووسانی لە ساڵی ڕابردوودا بڵاوکردەوە

کوردستان 16/01/2021

چاودێر

 

سەنتەری میترۆ ئەمڕۆ ئاماری پێشیلکارییەکانی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە و ئاماژەیان بەوە داوە، کە 385 پێشێلکاری هەبووە و ٨ کچە ڕۆژنامەنووسیش لە کاتی کارکردندا هەراسان کراون.


ئاماری پێشێلكارییەكانی لەناو هەرێمی كوردستان:
(385) پێشێلكاری بەرامبەر بە291 ڕۆژنامەنووس و دەزگای ڕاگەیاندن ئەنجام دراوە
ڕێگری: (163)
دەستبەسەركردن و ڕاگرتن بە بێ بڕیاری دادگا : (74)
دەستگیركردن و ڕاگرتن بەدەر لە یاسای كاری ڕۆژنامەنووسی (30)
هەڕەشەو لێدان و سوكایەتی (48)
داخستنی ئۆفیسی كەناڵ (4)
شكاندنی كەلوپەلی ڕۆژنامەوانی (6)
زەوتكردنی كەلوپەلی ڕۆژنامەوانی (42)
هەراسانكردنی خانمانی میدیاكار (8)
پڕكردنەوەی بەڵێننامە (8)
هێرش و تەشویشی ئەلیكترۆنی (2)