بە هۆی دابەزاندنی بەهای دینارەوە عێراق لە ٢٧ ڕۆژدا ٢٤٢ ملیار دینار داهاتی زیاتری کۆکردووەتەوە

ئابوری 16/01/2021

چاودێر

 

ئینستتیوتی ئابووری بە ژمارە ڕایگەیاند، لە ماوەی 27 ڕۆژی ڕابردودا حكومەتی عێراق بە دابەزاندنی بەهای دینار 242 ملیار دینار داهاتی زیاتری كۆكردووەتەوە.

بیلال سەعید، سەرۆكی ئینستتیوتی ئابووری بە ژمارە وتی: بەپێی شیكارییەك حكومەتی عێراق بە تەنها ل ەماوەی (20.12.2020 بۆ 16.1.2021) بە دابەزاندنی بەهای دینار لە 119هەزار دینارەوە بۆ 146 هەزار دینار بڕی 242 ملیار و 736 ملیۆن 944 هەزار دینار داهاتی زیاتری كۆكردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، كۆی قەبارەی خستنەڕووی دۆلار لە لایەن بانكی ناوەندیی عێراق دوای بڕیاری دابەزاندنی بەهای دینار لە 119 هەزارەوە بۆ 146 هەزار دینار لە ماوەی (20.12.2020 بۆ 16.1.2021) بڕەكەی تەنها 899 ملیۆن و 25 هەزار و 719 دۆلار بووە.


بیلال سەعید باسی لەوەش کردووە، ئه‌گه‌ر حکومەتی عێراق خستنەڕووی دۆلاری بە هەمان نرخی ڕابردو واتا بە 119 هەزار ئەنجام بدایە، تەنها بڕی یەک ترلیۆن و 69 ملیار و 840 ملیۆن و 605 هەزار دیناری دەست دەکەوت.