شەپۆلێکی سەرما بەڕێوەیە

ژینگە 16/01/2021

چاودێر



دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق پێشبینیی ئەوە دەکات، لە ڕۆژی چوارشەممەی داھاتووەوە شەپۆلێکی سەرمای سەخت ڕوو لە عێراق بکات کە تا ئێستا سەختترین دەبێت.


مەحمود عەبدوللەتیف، بەڕێوەبەری ژینگە لە دەستەکە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوە کردووە: بە پێی دوایین پێشبینیی کەشناسیی جیھانی، بارانی مامناوەند بۆ تووند و بەفر لە ناوچەکانی باکوور لە ڕۆژانی یەکشەممە تا سێشەممە دەبارێت.


ڕوونیشی کردووەتەوە: بەدوای ئەوەشدا شەپۆلێکی سەرمای سەخت سەرجەم ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە، کە تا ئێستا تووندترین دەبێت، شەپۆلەکەش ڕۆژی چوارشەممەی داھاتوو دەست پێ دەکات.


ئەو بەڕێوەبەرە ھێمای بۆ ئەوەش کردووە: پلەکانی گەرما لەژێر سفرەوە دەبن بەتایبەتی لە ناوچەکانی باکوور کە چەند پلەیەک ژێر سفر دەبن.