جۆ بایدن : نابێت دادگایكردنی ترەمپ كاریگەری لەسەر دەنگدانی كابینەكەم هەبێـت

جیهان پێش 1 هەفتە


دوای په‌سه‌ندكردنی ماده‌ی له‌كارلادان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌هۆی تۆمه‌تباركردنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌ "هاندانی یاخیبوون"، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا؛ جۆ بایدن داوای كرد له‌ كاتی پرۆسه‌ی دادگاییكردنی تره‌مپ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كاره‌ گرنگه‌كانی وه‌ك ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌ندامانی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی دوانه‌خرێن.
دوای ئه‌وه‌ تره‌مپ به‌ "هاندان بۆ یاخیبوون" تۆمه‌تبار كرا، بایدن رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان به‌كارهێنا كه‌ ده‌ستوور پێی داون و به‌مه‌به‌ستی به ‌به‌رپرسیارزانینی سه‌رۆك تۆمه‌ته‌كانیان روون كردنه‌وه‌".
بایدن به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ تۆمه‌تباركردنی تره‌مپ به‌ "هاندان بۆ یاخیبوون" له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی هه‌ردوو پارتی دیموكراتی و پارتی كۆماری پشتیوانی لێ كراوه‌ و پرۆسه‌كه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی پیران به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، جۆ بایدن داوای كرد له‌ كاتی پرۆسه‌ی دادگاییكردنی تره‌مپ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كاره‌ گرنگه‌كانی وه‌ك ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌ندامانی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی دوانه‌خرێن و گوتی: "وڵاته‌كه‌مان له‌ هه‌مان كاتدا دووچاری ڤایرۆسێكی كوشنده‌ و ئابوورییه‌كی شڵه‌ژاو بووه‌ته‌وه‌. له‌ كاتێكدا ئه‌نجوومه‌نی پیران به‌رپرسیاریه‌تییه‌ ده‌ستوورییه‌كانی راده‌په‌ڕێنێت، هیوادارم له‌ هه‌مان كاتدا ده‌نگدان له‌سه‌ر پۆسته‌ گرنگه‌كانی وه‌ك وه‌زاره‌ته‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، ده‌ره‌وه‌، به‌رگری و گه‌نجینه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری نیشتمانی و به‌رنامه‌ی ڤاكسین و ئابووری بكرێنه‌ كاری له‌پێشینه‌".