ماوەی لێخۆشبوون لەقەرزی كارەبا درێژكرایەوە

ئابوری پێش 1 هەفتە

چاودێر
وەزارەتی‌ كارەبای‌ حكومەتی‌ هەرێم، بڕیاری‌ دا ماوەی لێخۆشبوون لە قەرزی كارەبا، تا كۆتایی مانگی‌ ئازار درێژ بكاتەوە.
وەزارەتی كارەبا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەراگەیەندراوێكدا، ئاماژە بەوەداوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی زیادكردنی داهات بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رەزامەندی درا لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون بەرێژەی ( 15%) لەقەرزی كارەبا لەلایەن هاوبەشانی كارەبا، بۆ كۆتاجار تا رێكەوتی 31-3-2021".
درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونەكە بە سێ شێواز دەبێت، تاوەكو 31-1-2021 بەرێژەی 15%، بۆ مانگی 2 بەرێژەی 10%، هەروەها  بۆ مانگی 3 بەرێژەی 5% دەبێت.