بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ، کۆڕێک بۆ قوبادی جەلیزادە رێکدەخات

کوردستان 14/01/2021

رۆژی شەممە 16/1/2021 بنکەی روناکبیریی گەلاوێژ، کۆڕێک بۆ شاعیری جوانی و دڵداری، قوبادی جەلیزادە رێک دەخات.

کۆڕەکە سەعات سێ لە هۆڵی شەهید ئازاد هەورامی لە ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر بەڕێوەدەچێت.

دوابەدوای گفتوگۆکان لەبارەی هایکۆ، شاعیر چەند شیعرێکی خۆی دەخوێنێتەوە.