هاڵاند دەچێتە بەرشلۆنە ؟!

وەرزش 13/01/2021

چاودێر: بەپێی تازەترین هەواڵی میدیا جیهانیەكان، مینۆ رایۆڵای بەڕێوبەری كارەكانی هالاندی نەرویجی كە ئێستا هێرشبەری دۆرتمۆندە دەیەوێت ئەو یاریزانە بباتە ریزەكانی بەرشلۆنەوە.
رایۆڵا هەوڵ بۆ ئەوە دەدات كە  لەگواستنەوەی هاوینە ئیرلینگ هالاند بباتە ریزی یانەی بەرشلۆنەو رێكەوتنیان لەگەڵ ئەنجامبدات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی ئاشكرا بووە، بەهۆی بوونی پەیوەندی باشی رایۆڵا لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە پێناچێت ئەركەكە قورس بێت و ئەگەری زۆرە هالاندی 20 ساڵان وەرزی داهاتوو لەو یانەیە یاری بكات.