هاوپەیمانان هێرشێکی ئاسمانییان بۆ سەر داعش ئەنجامدا

عێراق 12/01/2021

چاودێر:

 

ئەمڕۆ سێ شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان دژ بەداعش بۆردومانی چەکدارانی داعشیان لەکەرکوک کرد.

 

شانه‌ی ئه‌منی عێراق ڕایگەیاند، فڕۆكه‌ جەنگییەكانی هاوپه‌یمانان دژ بەداعش دوو گورزی ئاسمانییان له‌ چەکدارانی داعش وه‌شاند‌، كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك خۆیان حه‌شاردابوو‌.

 

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەو هێرشەوە حەوت چەکداری داعش کوژران و تونێلێکی چەکدارەکانیش کە درێژییەکەی ١٠ مەترە داڕوخاوە.