پێنج هۆكاری باوی نەزۆكی لە خانماندا

تەندروستی 12/01/2021


چاودێر:
چەندین هۆكاری جیاواز لە پشت نەزۆكی خانمانەوەن كە ڕێگری دەكەن لەوەی ببنە دایك و خێزان پێكبهێنن، هەر ئەمەش وایان لێدەكات بۆ ماوەیەكی دورودرێژ چاوەڕێی ئەو خەونەیان بكەن تاكو ببنە دایك.
ماڵپەڕی وێب توب نوسیوویەتی، لە %١٠ بۆ ١٨ لە هاوسەران بەدەسەت نەزۆكییەوە دەناڵێنن، كە نەزۆكی لە خانماندا سێ بەشی حاڵەتەكانی نەتوانینی وەچەخستنەوەیە، سێ بەشی تری دەگەڕێتەوە بۆ نەزۆكی پیاوان، كە هەردووكیان هۆكاری جیاوازیان هەیە.
ماڵپەڕەكە لێرەدا ئاماژەی بە پێنج دیاترین هۆكاری نەزۆكی كردووە لە خانماندا، ئەوانیش:
١.تەمەن: كەمبوونەوەی هێلكە لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكان لە خانماندا.
٢.دوكەڵ :وەك جگەرە و نێرگەلە كێشان و كەرەستەكانی تری دوكەڵ كە زیان بە ملی منداڵدان و كەناڵی فالوب دەگەیەنن و هۆكارن بۆ نەزۆكی.
٣.كێش:كێشی زیاد یان كەم كاریگەرییان لەسەر هێلكەكان دەبێت، هەربۆیە گرنگە لەكاتی دواكەوتنی كاتی خستنەوەی وەچە سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت بۆ زانینی هۆكارەكەی.
٤.نەخۆشییە سێكسییە گواستراوەكان:هەندێك لە توێژینەوە زانستییەكانی پێشوو ئاماژەیان بە نەخۆشییە سێكسییە گواستراوەكان كردووە كە كاریگەریی گەورەی لەسەر توانای پیتاندن هەیە.
٥.خواردنەوە كهولییەكان:خواردنەوە كهولییەكان ڕۆڵیان هەیە لە كەمبوونەوەی توانای پیتاندن و لاوازبوونی هێلكەكان، لەگەڵ ئەوەشدا زیان بە كۆرپەلەی ناو سكی دایكی دوگیان دەگەیەنێت.