لەبودجەی گشتی عیراق 13 تریلیۆن دینار بۆ كوردستان تەرخان دەكرێت

عێراق 11/01/2021


لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عیراق بڵاویكردەوە بڕی ئەو پارەیەی لە بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2021 تەرخانكراوە پێویستی بە سازانی نێوان لایەنە سیاسیەكان هەیە.
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عیراق بڵاویكردەوە ڕێژەی 12.67% بریتیە لە پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی عیراق ،بەڵام بڕی پارەكەی هەرێم بەگوێرەی ئەو ڕێژەیە زیاتر دەكات لە 13 تریلیۆن دینار
میرزا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد خەرجی فیعلی بەگوێرەی حكومەتی ناوەندی دەبێت.
ئەو پەرلەمانتارە تەئكیدیشی كردوەتەوە پەسەند كردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە یاسای بودجەی گشتی عیراق پێویستی بە سازانی سیاسی نێوان لایەن و فراكسیۆنەكان هەیە بەمەبەستی دەنگدان بە یاسای بودجە بەبێ دواكەوتن.
كێشە وناكۆكیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی یەكێكە لە گەورەترین كۆسپەكانی بەردەم پەسەندكردنی یاسای بودجەی گشتی 2021 لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ودەنگدان لەسەر یاساكە