ناكۆكی نێوان ترامپ و جێگرەكەی قوڵتردەبێتەوە

ڕاپۆرت 11/01/2021


ئا/ رەمەزان شێخانی 
بەگوێرەی راپۆرتەكانی كۆشكی سپی لەشەوی چوارشەممەی رابردووە ئەو شەوەی لاینگرانی ترامپ هەڵیان كوتایە سەر كۆشكی سپی،ترامپ لەگەڵ مایك بنسی جێگری قسەی نەكردوە.
ئەمە لەكاتێكدا ناكۆكی نێوان ئەو دوو كەسە لە پەرەسەندندایەو داواكاریەكی زۆریش لە بنس دەكرێت پەنا بەرێتە بەر مادەی 25ی دەستوری ئەمریكا بەمەبەستی دوورخستنەوەی ترامپ لە كورسی سەرۆكایەتی بەر لەوەی وادەی سەرۆكایەتی تەواو بێت كە رۆژی 20ی ئەم مانگە كۆتایی پێدێت.
بەگوێرەی ئاژانسەكانی ئەمریكا ترامپ توڕەیە لە مایك بنس چونكە گوێی لە ترامپ نەگرتوەو ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكای پەسەند كردوە.
دەزگاكانی راگەیاندنی ئەمریكا ئاماژەیان بۆ ئەوە كردوە ئەو شەوەی لاینگرانی ترامپ هەڵیان كوتاوەتە سەر كۆشكی سپی ترامپ بنس لەو هێرش وپەلامارەدانە ئاگادارنەكردوەتەوە لەكاتێكدا بنس وخانەوادەكەی لە كۆشكی سپیدا بوون.
جیفری لۆرد بەرپرسی پێشوو لە ئیدارەی سەرۆك رۆناڵد رێگان رایگەیاندوە.ناكۆكی نێوان ئەو كەسە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە ترامپ باوەڕی وایە پێویستە تاكۆتایی شەڕ بكات و ملكەچ نەكات، بەڵام ئەوەی بنس كردی بەلای ترامپ ەوە ملكەچ كردنە ئەویش ئەو هەڵوێستەی بەلاوە پەسەند نیە و پێشبینیشی دەكرد بنس ئەنجامی هەڵبژاردنەكان پەسەند نەكات.
بەهۆی ئەو ڕەوشە بارگاویەی نێوان ترامپ و بنس ،بەدوور نازانرێت جێگرەكەی ترامپ پەنا بەرێتە بەر مادەی 25ی هەمواركراوی دەستوری ئەمریكا بۆ دوورخستنەوەی ترامپ بەمەرجێك ترامپ كارێك بكات ناسەقامگیری زیاتری لێبكەوێتەوە كە ئەوەش بەدوور دەزانرێت. 
بنس تا ئێستا هیچ گفتوگۆیەكی لەگەڵ هیچ وەزیرێكدا نەكردوە بۆ دەست بردن بۆ ئەو بژاردەیە و بۆ كاتی زۆر پێویست پاراستیویەتی
چارلۆت دینیت شیكاری ستراتیژی كاروباری دیموكراتەكان رایگەیاند: هەموان چاوەروانی مایك بنس دەكەن چونكە شەوی چوارشەممە بەهۆی هێرشی لاینگرانی ترامپەوە ژیانی بنس و خانەوادەكەی كەوتنە مەترسیەوە تووشی هەژانێكی گەورە هات بۆیە هیچ بژاردەیەكی لەبەردەستدا نەماوە جگە لە داكۆكی كردن لەدەستور و پەسەند كردنی ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتیەكەی ئەمریكا
لەرووی یاسایەوە تەنانەت گەر مایك بنس پەنا بەرێتە بەر مادەی 25ی دەستور،ترامپ دەتوانێت لەرێگەی پەیامێكەوە كە ئاراستەی كۆنگریسی دەكات نارەزایەتی دەربڕێت ئەوەش دەرگا لەبەردەم ئاڵۆزی زیاتر دەكاتەوە بەمەبەستی دوورخستنەوەی ترامپ.
پێدەچێت مایك بنس كە لەماوەی 4 ساڵی رابردوودا پشتیوانی لە ترامپ دەكرد چاوەروانی كۆتای هاتنی ماوەی سەرۆكایەتێكەی دۆناڵد ترامپ بكات تا كەمترین زیانیان بەركەوێت لەسەر ئاستی سیاسی و كەسایەتی. 
سكای نیوز