لە كۆتایی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە

ژینگە پێش 1 هەفتە



فازڵ ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەوە، واتە لە ناوەراستی ئەم مانگەوە تاوەكو كۆتایی ئەم مانگە، سێ شەپۆلی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

راشیگەیاند :ئەو سێ شەپۆلە هەمووناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و زۆر جاریش بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبێت

بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە بەراورد بە ساڵی پار ٧٣.٨ ملم كەمتر باران لە هەرێمدا باریوە

هاوكات دەستەی گشتیی كەشناسیی عێراق كەشوهەوای چوار رۆژی داهاتووی راگەیاند، پێشبینی دەكرێت كۆتایی ئەم هەفتەیە لێزمەباران لە هەرێمی كوردستان ببارێت.