60 بنكە دیاری دەكرێت بۆ دابەشكردنی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا
بەریوەبەرێكی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاندوە ، وەزارەتی تەندروستی ژینگەی عیراق 60 ناوەندی دیاری كردوە بۆ دابەشكردنی ڤاكسینی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا،هۆشداریشی داوەتە هەوڵاتیان كە پابەندی رێكارەكانی خۆپارێزی ببن.
ریاز عه‌بدولئه‌میر حلفی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گشتی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كردوە: "وه‌زاره‌ت پلانی داناوه بۆ دیاریكردنی 60 بنكه بۆ دابه‌شكردنی ڤاكسینی (فایزه‌ر)ی دژ به ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كان".
وتیشی: "ئه‌و پلانه‌ش هه‌موو پارێزگاكانی عێراق ده‌گرێته‌وه و پێدانی ڤاكسینه‌كه‌ش ته‌نها له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان ده‌بێت".
پێشرتیش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداری دا له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی ڤایرۆسه‌كه و دووباره به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووان به په‌تاكه ئه‌گه‌رهاووڵاتیان ده‌ستبه‌رداری ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌بن به تایبه‌تی دوای ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسه گۆڕاوه‌كه له ژماره‌یه‌ك وڵاتانی جیهاندا.