ئەو 6 خۆراكەی لەسەرما دەتپارێزێت

تەندروستی 10/01/2021


چاودێر:
هەندێ كەس هەن زۆربەی كات هەست بەسەرما دەكەن، پێویستیان بەوە هەیە هۆكارێكە تاوایان لێبكات پلەی گەرمی لەشیان بەرزبێتەوە،خواردنی ئەم شەش خۆراكە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەوە جەستە لەسەرما بون بپارێزیت، ئەوانەش:
1.سێو: بەهۆی ئەوەی پاڵپۆلیفینۆڵی تێدایە یارمەتی چالاكردنی كرداری هەرس دەدات، لەشێرپەنجە دەتپارێزێت، سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بەریشاڵ.
2.پیاز:جەستە بەگەرمی دەهێڵێتەوە  لەوەرزی زستان و یارمەتیدەرەی كرداری هەرسە، دەتوانیت سوپی پیاز بەگەرمی بخۆیت كاتێك سەرماتە.
3. سیر: سیر شەكری خوێن هاوسەنگ دەكات ، تەندروستە و پلەی گەرمی لەش بەرزدەكاتەوە.
4.زەنجەفیل: سوڕی خوێن چالاك دەكات و مێتا بۆلیزم زیاد دەكات، هەستی گەرمیت پێدەبەخشێت.
5. چەرەسات: خۆراكێكی زۆرباشە بۆ رۆژانی زستان، بەتایبەتی بادەم، گازۆ، گوێز، گوڵەبەڕۆژە و ناوكە كولەكە.
6. زەردەچەوە: دەتوانیت خۆراكەكانت بەكاریبهێنیت یارمەتی هەرسكردنی خۆراكەكان دەدات  و دژی نەخۆشی دەجەنگێ
ت.