نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد

ئابوری 09/01/2021

چاودێر

 

نرخی نەوتی خاو بازێكی گەورەی دا و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەرو 56 دۆلاری ئەمەریكی كە نزیكەی ساڵێكە نەگەیشتووەتە ئەو نرخە.


بە پێی ڕاپۆرتە ئابوورییەكان لە بازاڕەكانی مامەڵەكردن بە نەوتی خاوەوە، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت یەك دۆلار و 87 سەنت واتە 3.44%ی نرخەكەی زیادی كردووە و یەك بەرمیل بە 56 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.


هاوکات یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکیش یەك دۆلار و 89 سەنت واتا 3.72%ی نرخەكەی زیادی كردووە و بەرمیلێك گەیشتووەتە 52 دۆلار و 72 سەنت، هەروەها بەرمیلێك خاوی ئۆپیكیش بەرامبەر 53 دۆلار و 84 سەنتە.