ژاپۆن باری نائاسایی رادەگەێنێت بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە

تەندروستی 04/01/2021


كەناڵی "فوجی تی ڤی"  ژاپۆنی بڵاویكردەوە بەهۆی بەرزبونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومەتی ژاپۆن سەرقاڵی لێكۆڵینەوەكردنە بەمەبەستی راگەیاندنی باری نائاسایی لە تۆكیووی پایتەخت و3 پارێزگای دیكەی ئەو وڵاتە
بریارە ئەمرۆ دووشەممە یوشیهیدی سوجا" سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سازبكات بەبۆنەی سەری ساڵی 2021 ەوە 
پارێزگاری توكیۆو سێ پارێزگاری دیكە داوایان كردوە بەهۆی بەرزبونەوەی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە و داوایان لە حكومەت كردوە باری نائاسایی لە ناوچاكانیان رابگەێنێت
رۆژی شەممە لە تۆكیۆی پایتەخت بەراورد بە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ژمارەی تووشبووان 800 تووشبوو زیادی كردوە.
بەرپرسانی تەندروستی لە ژاپۆن بڵاویانكردوەتەوە رۆژی یەكشەممە 3هەزارو 158 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو بەوەش ژمارەی تووشبووان گەیشتوەتە 245هەزارو 924 كەس و 60كەسیش گیانی لەدەستداوە و ژمارەی ئەو كەسانەی كە بەكۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە 3 هەزارو 632 كەس.