عیراق كەمترین رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا لەماوەی 6 مانگی رابردوودا تۆماردەكرێت

تەندروستی 03/01/2021


وەزارەتی تەندروستی وژینگەی عیراق بڵاویكردەوە ئەمرۆ یەكشەممە كەمترین رێژەی تووشبوون تۆماركراوەو بە كەمترین ژمارەی تووشبوون دادەنرێت لەماوەی شەش مانگی رابردوودا
وەزارەتی تەندروستی عیراق لەراگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا تەنها 742 تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە ئەو ژمارەیە بەكەمترین ژمارەی تووشبوون دادەنرێت لە 4مانگی حوزیرانی ساڵی 2020ەوە 
بەوەش ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەوەتەی لە عیراق بڵاوبوەتەوە تا ئێستا گەیشتوەتە 597 هەزارو 775 تووشبوو.