مۆز سوودی باشی هەیە بۆ دابەزاندنی كێش

تەندروستی 31/12/2020


سەوزەو میوە باشترین رێگەن بۆ پارێزگاری كردن لە تەندروستی لەش، زانایانی خۆراك بۆیان دەركەوتوە خواردنی مۆز سوودی باشی هەیە بۆ دابەزاندنی كێش و پارێزگاری كردن لە تەندروستی دڵ
پەیمانگەی خۆراك و دەرمان بڵاویكردوەتەوە مۆز نزیكەی 110 سوعرەی گەرمی لەخۆدەگرێت ، مۆز چەندین مەوادی كیمیایی رووەكی و كۆمەڵێك ڤیتامین لەخۆدەگرێت كە دەتوانرێت بۆ پلانی كەمكردنەوەی كێش بەكاربهێنرێت و بەهۆی ریشاڵەكانیەوە كەسەكە تا ماوەیەكی زۆر هەست بەتێریی دەكات.
چیلسی ترسافیچ یاریدەدەری پزیشك لە هۆشیاری خۆراكی دەڵێت: مۆز سەرچاوەیەكی گرنگە كە  چەندین ئەندامی خۆراكی سەرەكی لەخۆدەگرێت وەكو ریشاڵەكان ، مەگنیسیۆم ، مەنگەنیز ، ڤیتامین سی و بی 6 وپۆتاسیۆم .
باسی لەوەشكردوە بەهۆی ریشاڵەكانی نێو مۆزەوە كەسەكە بە درێژایی رۆژ هەست بەتێربوون دەكات ودەبێتە هۆی دابەزینی لەش ئەو سوعراتە گەرمیانەی كە خەڵكی رۆژانە دەیخۆن و ئەو ریشاڵانە بەشێكی سەرەكیین بۆ كەمكردنەوەی كێش چونكە ریشاڵەكان نزیكەی 12% ی پێكهاتەی مۆز پێكدەهێنن و راستەوخۆ دەبێتە هۆی دابەزینی كێش.
هەرچەندە هەرمێ و سێو بڕێكی زۆر ریشاڵیان تێدایە بەڵام مۆز  لە شلیك و ئەفۆكادۆو ترێ ریشاڵی زیاتری تێدایە و مۆز بە هەڵبژاردەێكی باش دادەنرێت بۆ سیستمی خۆراكی تەندرووستی لەش. 
ترسافیچ ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكریان هەیە باشتر وایە مۆزی سەوز واتە نەگەیوو بخۆن چونكە كەمتر رێژەی شەكر بەرز دەكاتەوە لە خوێندا هەروەها زووتر تر هەرس دەكرێت