کوردێک خەڵاتێکی زانستی بەناوبان بانگ وەردەگرێت

تەکنەلۆجیا 24/12/2020

- مەدالیای شانازیی هێرتسبێرگی کۆمەڵەی فیزیکزانانی کەنەدا بۆ ساڵی ۲۰۲۰ پێشکەش کرا بە پرۆفیسۆری کورد، ئیبراهیم کەریمی.
- مەدالیای هێرتسبێرگ کە بە بەرزترین خەڵاتی زانستیی وڵاتی کەنەدا دەناسرێت، ساڵێک یەکجار دەدرێت بە یەکێک لە فیزیکزانانی وڵاتی کەنەدا. ئامانجی خەڵاتەکە ڕێزلێنان لە دەستکەوتە بەنرخ و بەرچاوەکانی بوارە جیاوازەکانی فیزیکە.
- ئەم مەدالیایە بە بۆنەی "ڕێبەریی داھێنەرانە لە پەرەپێدان بە شەپۆلە پێکهێنراوە کوانتۆمییەکان بە مەبەستی کەڵکوەرگرتن لە پەیوەندی و ژمێریارییە کوانتۆمییەکان، مایکرۆسکۆپی و زانستی ماددە"، بەخشرا بە پرۆفیسۆر کەریمی.
-پرۆفیسۆر کەریمی لەدایکبووی شاری سەقزی سەر بە ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و لە ئێستادا مامۆستای فیزیک و بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەیە لە زانکۆی ئۆتاوا (ئاتوا)ی کەنەدا.