سود و زیانەكانی تەقاندنی مل

تەندروستی 22/12/2020

چاودێر:
 تەقاندی مل  لە ئەنجامی كەم بوونەوە و نەمانی مرونەتی كڕكڕاگەكان و ڕەق بوونی جومگەكان تەقەتەقی ملی لێ دەكەوێتەوە، كە بەشێك لەهاوڵاتیان رۆژانە كرداری تەقاندی مل دووبارە دەكەنەوە،  لەوبارەیەوە پزیشێكی پسپۆڕیش باس لە هۆكارەكانی تەقەتەقی مل و  زیانە تەندروستیەكانی دەكات.

هۆكارەكانی تەقەتەقی بڕبڕەكانی مل 

د  هەڤین كەمال شاه محمد،پسپۆڕ لە زانستی ئازار و بەنج،  هۆكارەكانی تەقەتەقی بڕبڕەكانی مل،بریتیە لە:
۱ - لە  جومگەی بڕبڕەكانی مل ماددەیەكی شلەمەنی هەیە بۆ ئاسانكردنی جوڵەی ئێسك و ماسولكە و شانەكانی تری دەوری ؛ لە ناو ئەم مادە شلەدا گازی هەمە جۆر هەیە وەك ئۆكسجین و نایترۆجین و دووەم ئۆكسیدی كاربۆن ؛ دەرچوونی ئەم گازانە بە شێوەی بڵق دەنگی تەقەتەق دروست دەكات ۰ 
۲ -جوڵەی جومگەكان : جوڵانی جومگە كاریگەری هەیە لە سەر بەستەر و ژێی ماسولكەكان ؛ پاش كشانی ژێی ماسولكەكان  ؛ كاتێ خاو دەبێتەوە دەنگی تەقەتەق دروست دەكات ۰ 
۳ - هەوكرنی جومگەكان : لە ئەنجامی كەم بوونەوە و نەمانی مرونەتی كڕكڕاگەكان و ڕەق بوونی جومگەكان تەقەتەقی ملی لێ دەكەوێتەوە ۰ 
 زیانەكانی  تەقاندی مل :
ئەو پسپۆڕە باس لەوەش دەكات،باشتر وایە كەس مل نەتەقێنێت لە خۆیەوە لەبەر بوونی بۆری خوێن و دەمارێكی زۆر لە ناوچەی مل و ئەگەر زیان پێگەیاندنیان ؛ لە كاتی بوونی ئازار یان كێشەیەك لە مل پێویستە سەردانی پسپۆڕێك بكەیت، چونكە كۆمەڵێك  مەترسی هەیە هەرچەندە ئەگەری ڕوودانیان كەمە ؛ لەوانە :
۱ ـ سەكتەی دەماغ بە هۆی تەقینی خوێنبەری بڕەبڕەكانی مل ۰ 
۲ ـ دروست بوونی جەڵتە لە بۆری خوێنەكانی مل و دواتر جەڵتەی مێشك ۰ 
۳ ـ كەم بوونەوە و قورسی جوڵەی بڕبڕەكانی مل و زیاد بوونی ئەگەری نەخۆشی سەوەفان و هەوكردنی بڕبڕەكانی مل ۰ 
٤ -سەوەفانی ئەژنۆ : چونكە لە كاتی تەقاندنی مل زەغتێكی زۆر دەكەوێتە سەر ئەژنۆ و تێك چوونی هاوسەنگی مل ۰
- سوودەكانی تەقاندنی مل :
* د  هەڤین كەمال،دەڵێت" تەقاندنی مل بە یەكێك لە ڕێگەكانی چارەسەری ئازار دادەنرێت لەوانە :
۱ ـكەم كردنەوە و نەهێشتنی ئازاری شەقیقە ۰ 
۲ ـ نەهێشتنی ئازاری مل ۰ 
۳ ـــ كەمكردنەوەی پشت ئێشە ۰ 
بەڵام لەبەر زیانەكانی پێویستە لە لایەن پزیشك و پسپۆڕی شارەزا ئەنجام بدرێت لە بەر زیانەكانی ۰