بەغدا لە پشت هەرێمەوە لەسەر نەوت لەگەڵ توركیا رێكدەكەوێت

ڕاپۆرت 15/12/2020


 چاودێر:

هیوا سەید سەلیم چاودێری سیاسی گوتی: بڕیارە لەو چەند رۆژە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی توركیا بكات، پرسی نەوت یەكێك دەبێت لەو بابەتانەی هەردوولا گفتۆگۆی لەبارەیەوە دەكەن.

هیوا سەید سەلیم گوتیشی: ئەگەرچی چەند رۆژێكە شاندی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی لە بەغدایە بە مەبەستی چارەسەری پرسی مووچە بەڵام لە ئێستادا عێراقیەكان نایانەوێت هیچ ڕێكەوتنێك لەگەل هەرێم بكەن، بگرە دەستی دەستی بەو شاندەی هەرێم دەكەن تا كازمی لە توركیا دەگەڕێتەوە.

راشیگەیاند عێراقیەكان مەبەستیانە بزانن توركیا لەسەر پرسی گڕێبەستی نەوتی هەرێم توركیا هەڵوێستی چیە؟ بە رێكەوتنیان، گومانی تێدا نیە رێكەوتنەكەیان لەسەر حسابی هەرێم دەبێت، ئەوا هیندەی دیكە بەغدا لە هەرێم بێ منەت دەبێت و مەرجەكانی لەسەر هەرێم قورستر دەكات.

راشیگەیاند پرسی گرێبەستی ٥٠ ساڵەی نێوان توركیا- هەرێم نیگەرانی لای عێراقیەكان درووستكردووە، بۆ ئەم بەبەستەش عێراق لەسەردەمی عادل عەبدولمەهدی سكاڵای لە دژی توركیا تۆماركردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەستە.

گوتیشی: زانیاریەكان لە بەغداوە ئەوەمان پێدەڵێن كە شاندی دانووستانكاری هەرێم لە پێناوی رێكەوتن لەگەل بەغدا هەموو جۆرە نەرمیەكی نیشانی بەغدا داوە، بەڵام بەرامبەرەكەی ئامادیی دەرنەبڕیوە بۆ ڕیكەوتن. تا گەڕانەوەی كازمی لە توركیا لە نێوانی هەرێم و بەغدا هیچ ڕێكەوتنێك ناكرێت.