ئەو خۆراكانەی ڕێگری لە توشبون بە شێرپەنجەی مەمك دەكەن

تەندروستی 15/12/2020


چاودێر:
شێرپەنجەی مەمك نەخۆشیەكە كە تێیدا خانەكانی مەمك بە شێوەیەكی زیاد لە پێویست و لە دەرەوەی كۆنتڕۆڵ جەستەی مرۆڤدا زیاد دەكەن، زۆربەی توشبوانی ئەم نەخۆشیە ژنان،  لەوبارەوەیەوە پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی مەمك، بۆخۆپاراستن لەشێرپەنجەی مەمك  پێشنیازی خواردنی چەند خۆراكێك بۆ خانمان دەكات.

د. ژیان خەلیل، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی مەمك، دەڵێت" شێرپەنجەی مەمك نەخۆشیەكە كە تێیدا خانەكانی مەمك بە شێوەیەكی زیاد لە پێویست و لە دەرەوەی كۆنتڕۆڵ جەستەی مرۆڤدا زیاد دەكەن، لە هەردو رەگەزی ژنان و پیاواندا روودەدات، بەڵام زۆرینەی توشبوانی ئەم نەخۆشیە خانمانن، ئەگەر بێت و شێرپەنجەی مەمك چارەسەر نەكرێت ئەم خانانە كە بە خانەی شێرپەنجەیی ناسراون دەگەوازرێنەوە بۆ بەشەكانی تری لەش، تەندروستی نەخۆشەكە لە بارێكی جیگیرەوە بەرەو بارێكی ناجێگیر دەبەن"
 باشترین خۆراكەكان بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمك.
1. سەوزە و میوە: لە تویژینەوەیەكدا دەركەوتوە خواردنی میوە و سەوزە ئەگەری %١٥ شیرپەنجەی مەمك كەم دەكاتەوە، باشرینیان بریتین لە برۆكلی، بێری، قۆخ.
2. ریشاڵ و دژەئۆكسان: ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە ریشاڵ و دژە ئۆكسانن، باشترینن بۆ خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمك، رێگری دەكەن لە گەشەكردنی خانە شیرپەنجەییەكان، كە لە سپێناغ، گێزەر، مۆز، پرتەقاڵ، گوێز، شوكەلاتەی رەش، شیلك هەیە.
3. چەوری بەسود:خواردنی چەور دەبێتە هۆی قەڵەوی و مەترسی توشبون بە شێرپەنجە زیاد دەكات، بەڵام هەندێك خۆراك هەیە كە چەوری تەندروستیان تێدایە و بەسودن بۆ شێرپەنجە وەكو زەیتی زەیتون، ئەڤۆكادۆ، گوڵەبەرۆژە، چەرەسات، ماسی سەلەمون.
4. ڤیتامینەكان:  بەتایبەتی ڤیتامین Dهۆكارن بۆ رێگریكردن لە زیادبون خانە شێرپەنجەییەكان، مەترسی توشبون بە رێژەیەكی زۆر كەم دەكاتەوە، لە خۆراكەكانی زەردێنەی هێلكە، جگەری گا، ماسی تونە، پەنیردا هەیە.