پشت ئێشەو چۆنیەتی وەرزش كردن

تەندروستی 12/12/2020


زۆڕێك لە  خەڵكانی ئێمە بەھۆی پشت ئێشەوە  واز  لە وەرزش كردن  دەھێنن، بەبیانوی ئەوەی جوڵەو وەرزش پشت ئێشە  زیاد دەكات ، بەڵام  ئەم لێكدانەوەیە  ھەڵەیە، دیاری كردن  جۆری  پشت  ئێشە و ھۆكارەكانی زۆر گرنگە لەوانەیە  ھۆكار  زۆر بێت بۆ پشت  ئێشە، لەبەر ئەوە  ناكرێت  خەڵك  واز  لەوەرزش بێنێت ،
بەھۆی نەبونی  ھۆشیاری تەندروستیەوە، رەنگە  خەڵكانێكی  زۆر نەزانن كەھەندێ  ماسولكەی میحوەری  لە پشتدا  ھەن پێویستی بە  چەند  جوڵەیەك  ھەیە 
وەك  خۆ گەرم كردنەوەیەك و خۆسازدانێك   بەر  لەوەی  كاڕێك  ئەنجام  بدات  كە پێویست  بەپشت  چەمانەوە  بكات،
70% ی ئەو خەڵكانەی  كە توشی پشت ئێشە  دەبن لەتەمەنێكی  دیاری  كراودا  ئازارەكانیان  ئازارێكی  میكانیكیە و بە چارەسەری  سڕوشتی «علاج طبیعی »
چارەسەر  بۆ دەكڕێت .
پشت ئێشە  چوار  جۆری  ھەیە 
پلە یەك و  پلە دو  بە وەرزشی  تایبەت  و چارەسەری  سروشتی  چاك دەبێتەوە ، بەڵام  پلە  سێ و  چوار  حاڵەتەكانیان  جراحیەو   پێویستی  بە  چارەسەر ھەیە لای دكتۆر ، لاچونی دیسك  لە شوێنی  خۆی واتە  ئینزیلاق یەكێكە  لەو كێشانەی  لە ناو  كۆمەڵگەی  ئێمە زۆرە ، لەگەڵ لاچونی  دیسك لە شوێنی  خۆی ،
كركراگەكان  كاردەكەنە  سەر  دەمارەكان و  دیسك  و بربرەكانی  پشت دادەخوڕێت، وەلە ئەنجامشدا  لەوانەیە  ببێتە  ھۆی  لاوازبون  و سستی  یەكێك  لە  ئەندامەكانی لەش، زۆربەی  حاڵەتەكانی  ئینزیلاق  بە ھۆی  ھەلگرتنی   شتی  قورس  دروست  دەبێت.
وەرزشكردنی  بەردەوام  زۆر گرنگە  بۆ ئەوەی   ماسولكەكان  ئامادە  بن  لەكاتی  ھەڵگرتنی   شتی  قورس، پێویستە  لەكاتی  ھەڵگرتنی  شتی  قورسدا  پشتێن  ببەسترێت ، پێویستە ئاگاداری  كێشمان  بین  نەھێڵین  قەڵەو بین چونكە   گەورەبونی  قەبارەی  سك  
كاریگەری  ئەبێت  لەسەر  پشت   .