ماهیر حەسەن ڕوونکردنەوە لەسەر کاتى نمایشی فیلمی ٠٩ دەدات

کۆمەڵایەتی 05/12/2020

چاودێر:

تاکو ئێستا کات و شوێنی نمایشی فیلمی سینەمایی (09) دیارینەکراوە و ماهیر حەسەن ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە ڕوونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە بڵاوکردەوە.

 

ماهیر حەسەن ئەکتەری سەرەکی فیلمی سینەمایی (09) ئاشکرایدەکات، بەھۆی ئەم بارودۆخەوە کە تێیداین، ناتوانرێت لە ئێستایدا فیلمی (09) نمایشبکرێت، دوا دەکەوێت بۆ کاتێکی نادیار.

 

ناوبراو ئاماژەى بەئەوەشدا، ھەر کاتێک دۆخەکە باشبوو ئەو کاتە ئاگاداری بڵاودەکەنەوە، لەکات و شوێنی نمایشی فیلمەکە.

 

وتیشی: دەزانین چاوەڕوانن ئێمە لە ئێوە زیاتر چاوەڕێین، چاوتان ماچ دەکەم ڕێزو خۆشەویستیم بۆ ھەمووتان ھەیە دڵی منن.

 

فیلمی سینەمایی ٠٩ سفرنۆ لە دەرهێنانی بەختیار فەتاح و نواندنی شوان عەتوف ,ماهیر حەسەن, سیروان جەمال و چریکە عەبەرەش، بێساران جاسم و ژالە رەسول و چەندانی ترە.