توركیا رێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا بەرز بوەتەوە

تەندروستی 30/11/2020


وەزارەتی تەندروستی توركیا بڵاویكردوەتەوە ئاماری تووشبون و گیان لە دەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ماوەی 7 رۆژە لەسەر یەك لە بەرزبونەوەدایەو و بڵاویشیكردوەتەوە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 185 كەس بە كۆرۆنا لە توركیا گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی توركیا لە راپۆرتی رۆژانەی خۆیدا بڵاویكردوەتەوە ژمارەی تووشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەو حالاتانەشەوە كە نیشانەكانی تووشبونیان لێ دەرناكەوێت گەیشتوەتە 29 هەزارو 281 تووشبوو
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە كۆی ئەو تووشبوانەی لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە لە توركیا لەمانگی ئازاری رابردوەو گەیشتوەتە 13 هەزار و 558 تووشبوو.