یەكەمین باری ڤاكسینی دژ بەكۆرۆنا گواسترایەوەبۆ ئەمریكا

تەندروستی 30/11/2020


یەكەمین گەشتی گەورەی ڤاكسینی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لەلایەن كۆمپانیایی "فایزەری" ئەمریكی وبەهاوكاری كۆمپانیایی" بیوتنك" ی ئەڵمانی بەرهەم هێنراوە لە شاری بەلجیكاوە لەبرۆكسل بەرەو ویلایەتی شیگاكۆ گواسترایەوە .بارەكە بە فرۆكەیەكی سەر بەهێڵی ئاسمانی یونایتد ئایرلاینز گواستراوەتەوە.
بەگوێروی راپۆرتە هەواڵیەكان تا ئێستا ژمارەی ئەو ڤاكسینانە ئاشكرا نەكراوە كە بەرەو شیگاكۆ گواستراوەتەوە بەڵام رایانگەیاندوە كە بارێكی زۆر گەورەیە.
كۆمپانیای "فایزر" كوتنێنەری تایبەتی بە قەبارەی جانتایەكی دەستی بۆ گواستنەوەی ڤاكسینەكان درووستكردوە كە هەر كۆنتێنەرێك نزیكەی 9 كیلۆ سەهۆڵی تێدایە بەمەبەستی پاراستنی ڤاكسینەكان لە پلەیەكی گەرمی گونجاودا.بەڵام فرۆكەكان دەتوانن بڕێكی دیاری كراو لە سەهۆڵ بار بكەن بەگوێرەی ئەو پێوەرەی لەلایەن ئیداری فرۆكەوانی فیدراڵی ئەمریكاوە دیاری كراوە،چونكە ئەو ماددەیە پێدەچێت ببێتە گازی دووەم ئۆكسید كاربوون كە لەوانەیە ببێتە هۆی حاڵەتی خنكاندن لەو جێگایانەی هەواگۆركێی باش نەبێت.
هەردوو كۆمپانیا بەرهەم هێنەرەكە داواكاریان پێشكەش بەدەسەڵاتدارانی ئەمریكا كردوە بەمەستی مۆڵەت وەرگرتن بۆ بەكارهێنانی ڤاكسینەكەو پێش بینی دەكرێت لەماوەی 10 رۆژدا مۆڵەت وەرگرن.