عەلی حەمەساڵح: ماسیی قاچاخ هەزار حەوزی ماسیی هەرێمی مایەپووچ کردووە
چاودێر
پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بە هۆی هێنانی ماسیی قاچاخەوە هەزار حەوزی ماسی لە هەرێم مایەپووچ بوون.
عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بە هۆی هێنانی ماسیی قاچاخەوە هەزار حەوزی ماسی لە هەرێم مایەپووچ بوون.
دەشڵێت: "ئێستا کۆنتێنەرێک ماسی بە ٢٥ وەرەقە لە ئێرانەوە داخڵ دەکرێت. ٤٠٠ حەوزی ماسی مۆڵەتی لە وەزارەت ھەیە و نزیکە ٦٠٠ تاوەکو ئێستا بێ مۆڵەتن. ویژدان و ئەخلاقتان چۆن ڕێگە بەوەد ەدات لەبەر بڕێک پارەی حەرامی کەم، کە ھیچ لە سەرمایەی ئێوە ناگۆڕێت. سامانی ماسی لەناو ببەن."