لە کوردستان تا مانگێکی دیکە دەرگای خوێندنگاکان ناکرێنەوە
چاودێر
بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی تەندروستيی حكومەتی هەرێم ڕایدهگهیهنێت: بەهۆی بەردەوامیی مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیار دەدەین بۆ ماوەی چوار هەفتەی دیكە دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بە داخراوی بمێننەوە.
د. خاڵس قادر، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی تەندروستيی حكومهتی ههرێم ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو ئەزموونانەی كە هەمانە جارێكی دیكە ڕێگە نادەین بە كردنەوەی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن، چونكه ڕێژەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا زیاد دهكات، هاوكات بە گوێرەی ئەو هەڵسەنگاندنانەی كە كردوومانە ئەوە دەخەنه ڕوو، هێشتا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دۆخێكی مەترسیداردایە و جێگەی متمانە نییە.
بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی تەندروستی ئهوهشی خسته ڕوو: "ئەوەی ئێمە ئامادەمان كردووە ئەوەیە، هێشتا مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە ئارادان و پێویستە دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بۆ ماوەی مانگێكی دیكە بە داخراوی بمێننەوە."