سبەینێ لە عێراق پڕۆسەی خوێندن دەست پێ دەکاتەوە

کوردستان 28/11/2020

چاودێر

 

وا بڕیارە سبەینێ یەکشەممە، یەکەم زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە سەرتاسەری عێراق لێ بدرێت و پڕۆسەکە دەست پێ بکات.

 

عەلی جەبار، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە سنووری كەركوك ڕایگەیاندوو: بە پێی پلانەكەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، سبەی خوێندن لە سەرانسەری عێراق دەست پێ‌ دەكاتەوە.

ئەو سەرپەرشتیارە وتیشی، بەپێی پلانەكە هەر پۆلێكی خوێندن لە هەفتەیەكدا تەنیا ڕۆژێك دەچێتەوە ناو قوتابخانە، ڕۆژانی تر بە ئۆنڵاین وانەكانیان دەخوێنن.

باسی لەوەش كرد، خشتەكە بە شێوەیەك دانراوە، كە ڕۆژانی شەممە بۆ پۆلی یەكە، یەكشەم بۆ پۆلی دووە، دووشەم بۆ پۆلی سێیە، سێشەم بۆ پۆلی چوارە، چوارشەم بۆ پۆلی پێنجە و پێنجشەم بۆ پۆلی شەشە تا لەناو قوتابخانە بخوێنن.