تووشبووانی کۆرۆنا پێش مردن چی دەبینن؟

جیهان 28/11/2020

چاودێر


زانایەکی ڤایرۆسناسی ئەمەریکی دوایین ساتی ئەو نەخۆشانەی تۆمار کردووە کە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەمرن و دەڵێت؛ بەر لە مردنیان دەموچاوی پزیشک و کەرەستە و کەلوپەلە پزیشکییەکان دەبینن.


د.کیمی ڕیمی، زانای ڤایرۆسناسی ئەمەریکی کە ھاوکات پزیشکە لە یەکەی چاودێریی چڕ لە نۆڕینگەی زانکۆی واشنتۆن لە سانت لویسی ویلایەتی میسوری کار دەکات ڕایگەیاندووە کەسی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرلەوەی گیان لە دەست بدات، ڕوخساری پزیشکەکە دەبینێت کە لێی نزیک دەبێتەوە و دوور دەکەوێتەوە.

دەشڵێت: "ئەو دۆخە بەھۆی کەمیی ئۆکسجینەوە دروست دەبێت، جگە لەوەی کەسی نەخۆش ئەو ئامێرە پزیشکییانەش دەبینێت، کە پزیشک بۆ دانانی لولەی ڕیچۆتۆمی (ئەو لولانەی دەخرێنە ناو بۆرییەکانی ھەواوە) بە کاریان دەھێنێت".