پڕۆژەی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم درایە سەرۆكی لیژنەی دارایی پارلەمانی عێراق
چاودێر
پڕۆژەی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بە فەرمی رادەستی سەرۆكی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران كرا.
د.رێبوار كەریم، پارلەمانتاری كورد لەبەغدا، رایگەیاند: بەنوێنەرایەتی ئەو پارلەمانتارانەی واژویان لەسەر پڕۆژەی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەران كردووە، بەمەبەستی تەواوكردنی رێكارە یاساییەكانی پڕۆژەی گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ بەغداد، لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كۆبوینەوە.
ئاماژەى بەوەشكرد: بە فەرمی پڕۆژەكە رادەستی سەرۆكی لیژنەی دارایی، د. هەیسەم جبوری و ئەندامانی لیژنە هەریەك لەئەحمەد حاجی رەشید، هۆشیار عەبدوڵا، د.جەمال كۆچەركرا، تا رێكارە یاساییەكانی تەواو بكرێت.
روونیشیكردەوە،"هەوڵەكانمان بۆ چارەسەر كردنی پرسی مووچەی فەرمانبەران لەبەغدادەوە بەردەوام دەبێت".