مۆڵەتی بێ مووچە بۆ مامۆستایان بەخزمەت ئەژمار دەكرێت؟

کوردستان 26/11/2020

چاودێر
سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، ئاشكرایكرد، لەكۆبوونەوەیەكیاندا لەگەڵ فراكسیۆنی سەوز لەپارلەمانی كوردستان، هاوشێوەی فەرمانبەران، داوای ئەژماركردنی خزمەت بۆ مامۆستایان كراوە، لەكاتی وەرگرتنی مۆڵەتی بێ مووچە. 
عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، رایگەیاند: لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانك لەپارلەمان كۆبوونەوەمان ئەنجامدا و داوامان كردووە، كە مامۆستایانیش هاوشێوەی فەرمانبەران لە مۆڵەتی بێ مووچە سوودمەند بن .
وتیشی "ناكرێت مامۆستا دوو ساڵ مۆڵەتی بێ مووچە وەربگرێت، بەخزمەت بۆی ئەژمار نەكرێت, بەڵام فەرمانبەر دەتوانێت مۆڵەتی پێنج ساڵ وەربگرێت و بەخزمەتیش بۆی ئەژماردەكرێت و دواتر دەتوانێت پێنج ساڵی دیكە مۆڵەتەكە درێژبكاتەوە بۆیە داوامان كردووە هاوشێوەی فەرمانبەران سوودمەندبن".
ڕوونیشیكردەوە،" ئەو بریارەی بۆ مامۆستایان جێبەجێدەكرێت بریاری مەجلیسی قیادەی پوره"یە و بۆیە داوامان كردووە پێداچوونەوە بەو بریارە بكرێت و پەرلەمانتارانیش پشتیوانی داواكەیان كردووین".