٢٢ هەڵسوڕاوی گۆڕان دەستیان لەکارکێشایەوە

کوردستان 25/11/2020


بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سایتی چاودێر کەوتوە،  ٢٢ هەڵسوڕاوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی رانیە دەستیان لەکارکێشاوەتەوەو وازهێنانی خۆیان لەو بزوتنەوەیە راگەیاندوە.
لەوبارەیەوە، سەرچاوەیەک لەناو بزوتنەوەی گۆڕان بە سایتی "چاودێر"ی راگەیاند: هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەی ئەو هەڵسوڕاوانە دەگەڕێتەوە بۆ ناڕەزاییان لەو سیاسەتەی ئێستا بزوتنەوەکە پەیڕەوی دەکات، کە بە بۆچونی ئەوان سیاسەتی ئیستا لادان بوە لە پرنسیپەکانی بزوتنەوکە.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند: جگە لە دەستلەکارکێشانەوەی ئەم ٢٢ کەسە، چاوەڕی دەکرێت دەستلەکارکێشانەوەی تریش لە چەند رۆژی داهاتودا، روبدات.