هەشت چەكداری ئێرانی لە سوریا كوژران

کوردستان 25/11/2020

 چاودێر:

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، هەشت چەكداری میلیشیا ئێرانییەكان كوژراون شەوی رابردوو لە هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیلیدا.

  فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بۆردومانی بنكە سەربازییەكانی ئێرانیان لە دیمەشق و قونەیترە كرد.

بنكە سەربازییەكانی سوریا كە ملیشیا ئێرانییەكانی تێدایە لە ناوچەی جبل مانع لە باشوری دیمەشق لە شارۆچكەی كسوە كرایە ئامانجی هێرشەكە.
ئاژانسی هەواڵی سانای سوری بڵاویكردەوە ناوچەی جبل مانعی روبەڕوی هێرشی ئیسرائیلی بووەتەوە.