ئیلۆن مەسک بوو بە دووەم دەوڵەمەندی جیهان

جیهان 25/11/2020

چاودێر:

ئیلۆن مەسک خاوەنی کۆمپانیای (Tesla) بوو بە دووەم دەوڵەمەندی جیهان.

 

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی گاردیان، ئیلۆن مەسک خاوەنی کۆمپانیای تێسلا سەروەتەکەی بۆتە ١٢٨ ملیار دۆلار و ئەمەش وایکرد ببێتە دووەم دەوڵەمەندی جیهان.

 

ئەم ڕیزبەندییە لەڕێگەی (Bloomberg Billionaires Index) ئامادەکراوە، کە ڕیزبەندی سامانی ئەو کەسانەی تێداکراوە، کە داهاتەکانیان ئاشکرادەکەن.

 

ئیلۆن مەسک  خاوەنی سپەیس ئێکس و تێسلا مۆتۆرز و سۆلەر سیتی و پەیپاڵ و زیپ توو بووە، ئێستاش سەرۆکی سپەیس ئێکس و تێسلا مۆتۆرز و سۆلەر سیتییە.

 

ئیلۆن مەسک لە ساڵی 1971 لەدایکبووی ئەفریقای باشوورە و لە ئەمریکا دەژی.

ئیلۆن جگە لە بڕوانامەی فیزیا، هەر لەو زانکۆیە بڕوانامەی لە ئابووریشدا بەدەست هێناوە، مەسک خۆی سەربەخۆ فێری نووسینی پڕۆگرامی کۆمپیوتەریی و تێگەیشتن لێیان بووە و لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا یارییەکی دروست کردووە بەناوی ( بلاستەر)، دواتر یارییەکەی بە ٥٠٠$ فرۆشتووەتەوە و ئەوەش بووە بە یەکەم وێستگەی بازرگانیی مەسک.

 

بەڵام هێشتا بە جیاوازیەکی گەورە لە دوای (جێف بێزۆس)ی خاوەنی ئەمازۆنەوەیە کە سەروەتەکەی 182 ملیار دۆلارە.